رۆژێك بەم بۆنەیە دەكرێتە پشوو

چوار شەممە, 05 کانونی یەکەم 2018 05:29

 

 

بەبۆنەی یەكەمین ساڵیادی سەركەوتن بەسەر داعشدا بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆژێك دەكرێتە پشوو.

لەڕاگەیەندراوێكی فەرمی حكومەتی عێراقدا هاتووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە بۆنەی یادی سەركەوتن بەسەر گروپە چەكدارەكانی داعشدا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بكرێتە پشووی فەرمی.

بەرواری (10/12) ی ساڵی رابردوو، هێزە چەكدارەكانی عێراق بەسەرۆكایەتی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی پێشوو سەركەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند.

هاوكات تاكو ئێستا لەهەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی لێدوان و زانیاری لەسەر ئەو رۆژە وەك پشووی فەرمی نەدراوە.

 

ئـ . كـ