سەرۆكی حكومەت لەسەرۆكی پەرلەمان نیگەرانە

05/12/2018 - 08:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لەسەر ئاڵۆزییەكانی ئێوارەی دوێنێی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران كە بڕیاربوو متمانە بە ژمارەیەك وەزیری نێو كابینەكەی عەبدولـمەهدی بدرێت، سەرۆكی حكومەت نیگەرانی خۆی گەیاندە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران.

بەپێی زانیارییەكانی ژمارەیەك سەرچاوەی هەواڵی، (عادل عەبدولـمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدوای دروستبوونی ئاڵۆزییەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر متمانە پێدان بەهەشت وەزیرەكەی حكومەت، نیگەرانی گەیاندۆتە سەرۆكی پەرلەمان.

شەوی رابردوو (عادل عەبدولـمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر ئاڵۆزییەكانی ناو پەرلەمان (موحەمەد حەلبوسی) سەرۆكی پەرلەمانی ئاگادار كردۆتەوە.

رونیشكراوەتەوە، كە عەبدولـمەهدی هۆشداریداوە ئامادەی دانیشتنەكانی پەرلەمان نابێت تاكو ئەو ئاڵۆزیەی پەرلەمان كۆتاییان پێنەیەت.

لەدانیشتنی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاڵۆزی لەسەر پێدانی متمانە بەوەزیرەكانی حكومەتی عێراق دروست بوو، بەو هۆیەشەوە كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ سبەی پێنج شەممە دواخرا.

 

ئـ . كـ