لە عێراق 13 هەزار دۆسییەی گەندەڵی ئامادەیە

چوار شەممە, 05 کانونی یەکەم 2018 06:23

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، حكومەت سوورە لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی و بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا هەزاران دۆسییەی گەندەڵی لەژێر دەستە.

(عادل عەبدولـمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی پرێس كۆنفرانسی هەفتانەی خۆی رایگەیاند، لەحاڵی ئێستادا حكومەت (13) هەزار دۆسییەی گەندەڵی لەژێر دەستەو دۆسییەكانیش لای دەستەی نەزاهەیە.

ناوبراو وتی، حكومەت بۆ بەرژەوەندی گشتی مامەڵە لەگەڵ دۆسییەكانی گەندەڵی دەكات و ڕێگەش نادات هیچ لایەنێك كاریگەری لەسەر ئەو دۆسیەیە هەبێت.

 

 

ئـ . كـ