ڤیزای لوبنان بۆ هاوڵاتیانی عێراقی هەڵدەگیرێت

چوار شەممە, 05 کانونی یەکەم 2018 08:09

 

ڤیزای لوبنان بۆ هاوڵاتیانی عێراقی هەڵدەگیرێت و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی‌ هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی‌ لەگەڵ‌ عێراق پتەو بكات.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دوێنێ سێ شەممە عادل عەبدولمەهدی‌ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نووسینگەكەی‌ تایبەتی خۆی‌ لە بەغدا پێشوازی‌ كرد لە جوبران باسیل وەزیری‌ دەرەوەی‌ لوبنان و لە میانی ئەو سەردانەدا وەزیری‌ دەرەوەی‌ لوبنان بەڵێنی‌ بە سەرۆك وەزیرانی‌ عێراقدا ڤیزا لەسەر ئەو هاوڵاتییە عیراقییانە هەڵبگرێت كە روودەكەنە وڵاتەكەی.

 

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا تاوتوێی پەرەپێدانی‌ هاوكاری‌ هەردوو وڵات لە بوارەكانی‌ ئابووری‌، بازرگانی‌، گەشتیاری‌ و وزە و بارودۆخی‌ ناوچەكەیان كرد.

 

وەزیری‌ دەرەوەی‌ لوبنانیش سڵاوی‌ سەرۆك كۆماری‌ لوبنانی‌ گەیاندە عادل عەبدولمەهدی‌ و پیرۆزبایی پێكهێنانی‌ حكومەتی‌ لێكرد و جەختی‌ لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی‌ هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی‌ لەگەڵ‌ عیراق پتەو بكات و قۆناغی‌ ئایندە لە بەرژەوەندی‌ هەردوو وڵاتدا بێت.

 

 

 

س ب