وەزارەتی پلاندانان نوێترین ئاماری دانیشتوانی عێراق و هەرێمی ئاشكراكرد

09/12/2018 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 


وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: دانیشتوانی عێراق ڕووی لەزیادبونەو بۆ ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٣٨ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.

 


عەبد زەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ئامارەكان دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨دەدا ٣٨ ملیۆن و ١٢٤ ھەزارو ١٨٢ كەسە و بەغداش پلەی یەكەمی گرتووە لە زۆری دانیشتوانەكەیدا.

 


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: ١٩ ملیۆن و ٢٦١ هەزار و ٢٥٣ كەس لەو ڕێژەیە نێرینە كە دەكاتە لە ٥١%ی كۆی دانیشتوان و ١٨ ملیۆن و ٨٦٢ هەزار و ٩٢٩ كەسیش لە ڕەگەزی مێنەن و ڕێژەی لە ٤٩% ی دانیشتوان پێكدێنن .

 

 

ئەوەشی خستەڕوو: لەو ڕێژەیە ١٥ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار منداڵانی تەمەن یەك ڕۆژە بۆ ١٤ ساڵانن و لەنێو توێژەكانی دانیشتواندا زۆرترین ڕێژە پێكدەهێنن.

 

 

سەبارەت بە توێژی گەنجان وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ووتی: ئاستی تەمەنی توێژی گەنجان ١٥ بۆ ٣٩ ساڵی بۆ دیاریكراروە، ڕێژەكەی دەگاتە ١٥ ملیۆن و ٢٤٠ ھەزار كەس و ئەوانەشی تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ١٩ ساڵانە لەنێو ئەو توێژە زۆرینەن كە زیاترن لە چوار ملیۆن.

 


ئەوەشی خستەڕوو: تەمەنی ٤٠ بۆ ٥٩ ساڵان ریزبەندی سێیەمیان گرتووە كە ژمارەیان پێنج ملیۆن و ٦٥٠ ھەزار كەس دەبێت و تەمەنی ٦٠ ساڵ و بەرەو سەرەوە لەنێو ئاماری دانیشتوانی عێراق ژمارەیان دەگاتە یەك ملیۆن و ٨٩٩ ھەزار كەس.

 

 

لە ئامارەكەی وەزارەتی پلاندانی عێراق ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە نزیكەی پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار٥٩٢ كەس دەبن كە دەكاتە ڕێژەی زیاتر لە ١٣% ی كۆی دانیشتوانی عێراق كە ٢دوو ملیۆن و ١٦٢ هەزار و ٢٧٩ كەسیان دانیشتوی پارێزگای سلێمانین كە زۆرینەی دانیشتوانی پارێزگاكانی هەرێم پێكدەهێنن و دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت كە ژمارەیان یەك ملیۆن و ٢٩٢ هەزار و ٢٧٩ كەس دەبن، دوای ئەوانیش پارێزگای دهۆك دێت كە ژمارەی دانیشتوانەكەی ١ملیۆن و ٢٩٢ هەزار و ٥٣٩ كەسە.

 

 

 

س ب