هۆكاری مردابوونه‌وه‌ی ماسه‌ییه‌كان عێراق ئاشكرابوو

یەک شەممە, 09 کانونی یەکەم 2018 15:11

لە مانگی ڕابردوو بە هەزاران ماسی لە چەند پارێزگایەكی عیراق و بەتایبەت لە بابل مردار بوونەوە، بۆ به‌دواداچوون عیراق بۆ پشكنین نمونه‌ی ڕوانەی تەندروستی جیهانی كرا و پەرلەمانتارێك-یش دەڵێت: “ئەنجامی پشكنینەكە دەریخستووە ئەو ماسیانە ژەهراوی بوون و بە دەستی ئەنقەست كراوە”.

سەلام شەمەری، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە پارێزگای بابل بۆ ئاژانسی (المعلومە)ی عیراق ڕایگەیاندووە، كە هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و تەندروستی نمونەی ئەو ماسیە مرداربووانەیان لە بابل ڕەوانەی تاقیگەكانی ڕێكخراوی تەندروستی حیهانی لە دەرەوەی عیراق كردووە بۆ زانینی هۆكاری مردنی ئەو ماسیانە.

دەشڵێت: “بەپێی ئەنجامی سەرەتایی پشكنینەكان، كە ڕێكخراوەكە ناردویەتییەوە بۆ هەردوو وەزارەتەكە، دەركەوتووە مرداربوونەوەی ئەو ماسیانە بەهۆی ژەهراوی بوون بووە و دەستێكی لەپشتەوەیە”.

ئاشكراشی كردووە، كە پەرلەمانتارەكانی بابل بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كاردەكەن بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە و زانینی نهێنیەكان و ئەوانەی دەستیان لەوەدا هەبووە.

لە 18ی مانگی ڕابردوو، مەهدی زەمەد قەیسی، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ڕایگەیاندبوو، كە كۆنتڕۆڵی مرداربوونەوەی ماسی-یان بە شێوەی كۆتایی لە سەرجەم پارێزگاكان كردووە و وتیشی، “بۆ قەرەبووكردنەوەی بڕی ماسی لە گۆم و چەمەكان پێویستیان بە 3 مانگ هەیە ئەوەش لەڕێگەی ڕشتنی پەنجە ماسی بۆ ناو ئەو گۆم و چەمانە”.

لە سەرەتای مانگی 11ی ئەمساڵ بەشێوەیەكی لەناكاو سەر ڕووی چەم و گۆمەكان لە پارێزگای بابل هەمووی بوو بە ماسی مردارەوەبوو و ئەوەش درێژەی كێشا بۆ پارێزگاكانی دەورووبەری.

 

ر.ق