ئێران گەورەترین تونێل لە كەربەلا دروست دەكات

دوو شەممە, 10 کانونی یەکەم 2018 07:34

 

 

ئێران لە ژێرناونیشانی گەشەپێدانی مەزارگەی ئیمامی سێیەمی شیعەكان گەورەترین تونێلی لەژێر شاری كەربەلا دروست كردووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، (حوسێن ڕەزا مەهدی) كاربەدەستی نۆژەنكردنەوەی مەزارگە شیعەكان ڕایگەیاندووە، كارەكانی دروستكردنی گەورەترین تونێلی ژێر شاری كەربەلای عێراق لەژێر ناوی گەشەپێدانی مەزارگەی ئیمامی سێیەمی شیعەكان بەرەو كۆتایی دەچێت و دەستپێكی ساڵی (2019) پەردەی لەسەر لادەدرێت.

ئەو كارەی حكومەتی ئێران لە كاتێكدایە بەهۆی گەمارۆكانەوە زۆرێك لە كارگەو كۆمپانیا ئێرانییەكان كارەكانیان ڕاگرتووە یان داخراون و بەشێكی زۆر لە كرێكاران لەسەر كارەكانیان دەركراون یان مووچەكانیان نەدراوەو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی ئێران لەسەر هەژاری و بێكاری و دابەزینی توانای داراییان بۆ بەڕێوەبردنی ژیان.

 

 

 

ئـ . كـ