ئه‌مریكا داوا ده‌كات كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ بكشێته‌وه‌

10/12/2018 - 15:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

رۆژنامەی ئەخباری بڵاویكردۆته‌وه‌ رۆژی شەممە فالح فەیاز پێشوازی لە دۆگلاس سلێمان کردووە و لە دانیشتنەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا داوای لە فەیاز کردووە، لە پێناو پاراستنی پڕۆسەی سیاسیی و روونەدانی گرژی لە شەقامی عێراقییدا، لە خۆکاندیدکردنی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بکشێتەوە.

رۆژنامەکە نوسیویەتی له‌ وه‌ڵامدا فالح فەیاز ئه‌م داواكاریه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌ و بە باڵیۆزە ئەمریکییەکەی وتووە خۆکاندیدکردنی بۆ ئەو پۆستە بڕیاری خۆی نییە، بەڵکو کاندیدی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی و هاوپەیمانیی فەتحە.

لە ناو ئەو هەشت وەزارەتە بەتاڵەی بۆ تەواوکردنی کابینەکەی عەدل عەبدولمەهدی ناکۆکی زۆریان لەسەرە، فالح فەیازە بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ کە بەهۆی نزیکییەوە لە ئێرانەوە رەتدەکرێتەوە، بەتایبەت لەلایەن سەدرییەکانەوە .

 

ر.ق