وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌دات له‌خواردنی ئه‌م جۆره‌ خۆراكه‌

10/12/2018 - 16:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری دا له‌ خواردنی قارچك وهه‌موو گژو گیایه‌كی سروشتی كه‌ بۆخواردن ده‌شێت، وه‌ داوا ده‌كات  فرۆشیاره‌كان سزا بدرێت .

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه‌ ، پێوسته‌ هاوڵاتیان ئاگاداربن له‌ خواردنی قارچك و هه‌موو ئه‌م گژو گیایانه‌ی بۆ خواردن ده‌شێت. چونكه‌ ه زیانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان هه‌یه‌ ، وه‌ پێوسته‌ چاودێری ته‌ندروستی هه‌وڵه‌كانی چر بكاته‌وه‌ بۆچاودێری كردنی بازاره‌ ناوه‌خۆیه‌كان نابێت بفرۆشرێت وه‌ده‌بێت سه‌رپێچیكاران سزا بدرێت.

 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی دیوانیه‌ به‌هۆی خواردنی قارچك،گیان له‌ ده‌ستدانی منداڵێكی راگه‌یاند.