له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی حبانییه‌ی عێراق شارێكی زیره‌ك دروست ده‌كرێت

سێ شەممە, 11 کانونی یەکەم 2018 13:24

 

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی ڕۆژنامەوانی پارێزگای ئه‌مبار كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردیو" كه‌وتوووه‌ تێدا هاتووه‌ "عەلی دلێمی، پارێزگاری ئەنبار، لەگەڵ چونگ موون، بەڕێوەبەری كۆپانیای تراكی كۆریای باشوور بۆ پەرەپێدان و وەبەرهێنان یاداشتێكی لێكگەیشتن بۆ دامەزراندنی شارێكی زیرەك، كە چاوەڕوان دەكرێت لەسەر ڕۆخی دەریاچەی حەبانیە لەسەر ڕووبەرێكی 30 ملیۆن مەتری چوارگۆشە دروست بكرێت، ئیمزا دەكەن."

لە مەڕاسیمی ئیمزاكردنی یاداشتەكەدا، جوی هود، جێگری باڵێوزی ئەمریكا ئامادەبوو، وێڕای ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی پەیوەندیدار بە دۆسێی وەبەرهێنان لە عیراق.

له‌ راگه‌نراوه‌كه‌ دا هاتووه‌" شارەكە هەموو بەشە گەشتوگوزاریی و خزمەتكگوزارییەكان لەخۆدەگرێت، لەگەڵ هۆتێلێكی نێودەوڵەتی، كە لە 32 نهۆم پێكدێت، وێڕای هاوینەهەوارێكی گەشتوگوزاریی پەرەسەندوو و نەخۆشخانەیەكی هاوچەرخی 300 قەرەوێڵەیی."

پڕۆژەكەش وەك لە له‌ راگه‌یه‌رنراوه‌كه‌ داهاتووه‌ "بە چوار قۆناغ و لە قۆناغی یەكەمدا 640 یەكەی نیشتەجێبوون لەسەر خواستی دانیشتوانی پارێزگاكە، دروست دەكرێت.

 

ر.ق