بۆرییەكی تری كونكراوی نەوت دۆزرایەوە

هەینی, 14 کانونی یەکەم 2018 05:30

 

 

لەباشووری شاری كەركوك هێزەكانی پۆلیس دەستیان گرت بەسەر بۆرییەكی كونكراوی نەوت.

بەپێی زانیارییەكانی كەركوك 24، بۆرییە نەوتەكە كونكراوەكە لە هێڵی نەوتی نێوان (زەمبور – كەیوان) لێدراوەو بەشێوەی قاچاغ دەیانفرۆشتەوە.

هاوكات باسی ئەوەشكراوە، كە بۆرییەكە لەلایەن چەكدارەكانی ئەهلی هەقەوە كونكراوەو فرۆشراوە، بۆ ئەو مەبەستە هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی كۆمپانیای نەوتی باكوور دەستیان بەسەردا گرتووە.

 

 

ئـ . كـ