ئەنجوومەنی نوێنەران ئیدانەی بۆردومانەكانی توركیا دەكات

14/12/2018 - 20:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی توركیا دەكەن بۆ سەر مەخمورو شەنگال.

ئەمڕۆ (موحەمەد حەلبوسی) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پەرستگەی لالشی كرد لە شارۆچكەی شێخان، ئەوەش بۆ بەشداری لە جەژنی ئێزدییەكان.

لەوێ لە شێخان (موحەمەد حەلبوسی) ڕایگەیاند: هەر هێرشێك كە سەروەری خاكی عێراق پێشێل بكات، ئێمە دژی دەوەستینەوەو ئەو هێرشانەی توركیا بۆ سەر هەرێم ئیدانە دەكەین.

شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردومانی كەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی و ڕۆژئاوای شەنگالیان كرد، بە هۆی بۆردوومانەكەوە سێ ژن و منداڵیكی كچ لە مەخمور شەهید بوون.

 

 

ئـ . كـ