داعش بەجلی حەشدی شەعبی هێرش دەكات

شەممە, 15 کانونی یەکەم 2018 05:23

 

 

بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر چەكدارەكانی حەشدی شەعبی.

بەپێی زانیارییەكانی كەركوك 24، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری چەكدارەكانی حەشدی شەعبیان داوە لە گوندی (غەریب) ی سەربە ناحیەی عەباسی و شەڕو پێكدادانی سەخت روویانداوە.

هاوكات باسی ئەوەشكراوە، كە چەكدارەكانی داعش بەجل و بەرگی چەكدارانی حەشدی شەعبی هێرشەكەیان ئەنجامداوەو كوژراوو برینداریش هەیە، بەڵام وردەكاری زیاتر نەخراوەتەڕوو.

 

ئـ . كـ