لەسەر بۆردومانی مەخمورو شەنگال، عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا دەكات

شەممە, 15 کانونی یەکەم 2018 05:41

 

 

عێراق بە هۆی ناڕازی بوون لە پێشێل كردنی سنووری ئاسمانی وڵاتەكەی لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە، داوای ڕوون كردنەوەی لە باڵیۆزی توركیا كرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی (فاتح یەڵدز) باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كردوەو ناڕەزایەتی خۆی لە پێشێل كردنی سنووری ئاسمانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاندووە: باڵیۆزی توركیا بانگ كراوەو ناڕەزایەتی بەغدا لە هێرشی فرۆكە توركییەكان بۆ سەر خاكی عێراق ڕاگەیەندراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، حكومەتی عێراق هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر شەنگال و كەمپی پەنابەرانی مەخمور بە توندی ئیدانە دەكات كە بۆتە هۆی كوژرانی خەڵكی مەدەنی.

 

 

ئـ . كـ