عێراق گەنم و برنج لە ئەمریكاوە هاوردە دەكات

شەممە, 15 کانونی یەکەم 2018 06:11

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا واژوویان لەسەر گرێبەستی هاوردەكردنی گەنم و برنج بۆ ماوەی شەش مانگ كردو بڕیارەكە لەنیوەی یەكەمی ساڵی نوێوە جێبەجێ دەكرێت.

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: وەزیری بازرگانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا واژوویان لەسەر گرێبەستی هاوردەكردنی گەنم و برنج كردووە بۆ ماوەی شەش مانگ.

 


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی گرێبەستەكە لەنیوەی یەكەمی ساڵی ٢٠١٩دا، ئەمریكا گەنم و برنج هاوردەكردنی عێراق دەكات و لەو میانەیەدا بە مەبەستی هەماهەنگیكردن كۆمپانیا ئەمریكییەكان سەردانی عێراق دەكەن.

 

 

جێگەی ئاماژە بۆكردنە ساڵانە عێراق نزیكەی یەك ملیۆن تەن برنج و یەك ملیۆن تەن گەنم هاوردە دەكات و تاوەكو ئێستا نەتوانراوە بە بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی پێداویستەكانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان دابین بكرێت.

 

 

 

 

 

س ب