به‌به‌ڵگه‌.. سه‌دام حوسێن ،ژنێك و منداڵێك ده‌فرۆشێت

15/12/2018 - 15:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

چالاكوانان لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەڵگەنامەیەك بڵاودەكەنەوە كە تێیدا دەردەكەوێت، چەكدارێكی داعش  ژنێك و منداڵه‌كه‌ی،كه‌ خه‌ڵكی شه‌نگاله‌  بە بڕی ده‌هه‌زار  دۆلار فرۆشتووە.

به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ئاشكرا بووه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ركه‌تووه‌، یەكێك لە چەكدارانی داعش بە ناوی سەدام حسێن لە قەزای زاب، ژنێك له‌دایك بووی ساڵی (1995) دانیشتوی شه‌نگاله‌ له‌گه‌ڵ  منداڵەكەی بە داعشێكی تر بە ناوی عەبدوڵڵا فرۆشتووە كە دانیشتووی قەزای شەرقاتە، لەبەرانبەریشدا بڕی 10000 دۆلاری وەرگرتووە.

وەك لە شێوازی بەڵگەنامەكەدا دیارە، لە دەوڵەتی بەناو (خەلافەتی ئیسلامی)داعش، كڕین و فرۆشتنی مرۆڤەكان وەك كاڵایەك ئاسایی بووە و لەنێوان چەكدارەكانی رێكخراوەكەدا سەودا و مامەڵەیان پێوەكراوە.

ن.ش