ڤیدیۆ_ كارێكی نامۆی باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا عێراقییه‌كان توڕه‌ ده‌كات

15/12/2018 - 17:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرتیه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ تێیدا ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ یه‌كه‌م ساڵیادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، جێده‌هێڵێت.

مه‌سجدی ئه‌و كاته‌ هۆڵه‌كه‌ جێده‌هێڵێت، كه‌ شاعیرێكی عێراقی، شیعرێكی تایبه‌ت به‌ شه‌هیدان ده‌خوێنێته‌وه‌ و داواش له‌ ئاماده‌بووان ده‌كات، رێز له‌ گیانی شه‌هیدانی عێراق بگرن له‌ شه‌ڕی دژی داعش و "هه‌ستنه‌وه‌ سه‌ر پێ"، دوای ئه‌و داوایه‌ش زۆربه‌ی ئاماده‌بووان هه‌ڵده‌ستن، به‌ڵام باڵیۆزی ئێران هۆڵه‌كه‌ به‌جێده‌هێڵێت.

به‌ گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش، به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، تووڕه‌یی و نیگه‌رانی خۆیان له‌و هه‌ڵوێسته‌ی باڵیۆزی ئێران ده‌رده‌بڕن و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كاره‌كه‌ی مه‌سجدی، هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت.

 

ر.ق

ڕەنگاڵە