پارتی له‌گه‌ڵ  كام حزب حكومه‌ت پێك ده‌هێنێت و چیان پێده‌به‌خشێت

18/12/2018 - 16:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو_تایبه‌ت

دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌ پارتی و یه‌كێتی و گۆران بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان ناو ناوه‌ یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردن‌! ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێێ زانیاریه‌كان شانده‌كه‌ی پارتی 72 كاتژمێر له‌ له‌سلێمانی ده‌مێنێته‌وه‌ و  له‌میانه‌ی دا كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی و گۆران ده‌كات. سه‌رباری باری حه‌زه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌ڵام پێناچێت پارتی بیه‌وێت كۆمه‌ڵ به‌شدار پێبكات له‌ حوكه‌مه‌ته‌كه‌ی.

لێدوانی به‌رپرسه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پارتی به‌ كۆنه‌وبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵی راستی ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كۆمه‌ڵ ئاره‌زووی به‌شداركردنه‌ له‌ حكومه‌ت و له‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی نیازی نییه‌ به‌شداری پێبكات. 

سه‌باره‌ت به‌ پشكی لایه‌نه‌كان له‌ كابینه‌ی نوێ شاندەکەی پارتی بە ڕاشکاوی بۆچوونی خۆی بۆ هەرسێ سەرۆکایەتیەکە بە هه‌ردوو حزب ده‌ڵێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند "پارتی پێی باشە پێش ئەوەی حکومەتی نوێی هەرێم پێکبهێنرێت، سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرێت". ئامانج له‌و داوایه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه‌ کە سەرۆکی هەرێم ڕاسپێردراوی پێکهێنانی حکومەت دەستنیشان بکات.

سه‌باره‌ت به‌ پشكی یه‌كێتی له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ شانده‌كه‌ به‌ یه‌كێتی وتوه‌ "پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی و جێگرەکانی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی هەرێم پێشنیارکراون بۆ یەکێتی کە سیان لەوانە هەڵبژێرێت و بەزوترین کات وەڵامی پارتی بداتەوە".

هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌یانی كاتژمێر 11 شانده‌كه‌ی پارتی پێشنیاری پشكه‌كانی ده‌دات بۆ گۆران و بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رێكیتری كۆوونه‌وه‌كانیان ده‌ست پێبكاته‌وه‌.