له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ماڵی عه‌بادی بۆ هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

شەممە, 05 کانونی دووەم 2019 09:47


دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی پاسه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چوونه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و رێگرییان كرد هاتوچۆی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ بكرێت كه‌ خێزانه‌كه‌ی عه‌بادی لێیه‌، وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ناوبراو به‌نیازه‌ به‌غدا به‌جێبهێڵێت و بچێتە هەولێر نیشتەجێ بێت، ئیئتلافی نه‌سر به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ بلاوكرده‌وه‌ .

ئیئتلافی نه‌سر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا رایگه‌یاندوه‌: هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ میدیاوه‌ باس ده‌كردێت گوایه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی عێراق یان پایته‌خت به‌جێده‌هێڵێت دورن له‌ راستییه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن: عه‌بادی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشی ده‌ستدرێژی نه‌كردۆته‌ سه‌ر هیچ موڵكێك و توانای ده‌وڵه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارنه‌هێناوه‌، ته‌نها له‌ یه‌ك شوێندا نیشته‌جێ بووه‌و چۆته‌ ناو به‌رپرسیارێتییەوە و لێشی ده‌رچووه‌.

 


هونه‌ر بانه‌گوڵانی