سوپای ئەمریكا بەفڕۆكە دادەبەزێتە ئەو گوندە

یەک شەممە, 06 کانونی دووەم 2019 05:45

 

 

هێزەكانی سوپای ئەمریكا ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیان لەدژی گروپێك چەكدار لەگوندێكی سنووری شارۆچكەی حەویجە ئەنجامدا.

بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ، دوێنێ‌ هێزێكی سوپای ئەمریكا لەڕێگەی فڕۆكەوە ژمارەیەك سەربازی دابەزاندۆتە گوندی (مەزیریر) ی سنووری شارۆچكەی حەویجەو لەئەنجامیشدا سێ‌ چەكداریان كوشتووە.

زانیارییەكان ئاماژە بەوەش دەكەن، كە یەكێك لە كوژراوەكان بەرپرسێكی چەكداری بووە، بەرپرس بووە لەتەقاندنەوەی تاوەری كارەباكانی كەركوك – حەویجە، بەڵام تاكو ئێستا زانیاری وورد ئاشكرا نەكراوە.

 

 

ئـ . كـ