گۆرانكاری له‌ قه‌رزی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت

07/01/2019 - 15:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

بانكی ره‌شید له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كردوه‌، گۆرانكاری له‌ پێدانی قه‌رزی (100) موچه‌ی بنه‌ره‌تی ده‌كرێت بۆكرینی خانوبه‌ره‌ .

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا بانكی ره‌شید ئاژكرای كردوه‌، ده‌سته‌ی كارگێری بانك بریاریاندا ئه‌وانه‌ی كه‌ قه‌رزی (100) موچه‌ی بنه‌ره‌تی بۆوه‌رگرتنی پێشنه‌ی خانوبه‌ره‌یان كردوه‌، ئه‌وا له‌ هێنانی ره‌هنی خانوبه‌ره‌ خۆش ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه‌ له‌ (20) ملیۆن دیناركه‌متر بێت.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌ له‌جیاتی ره‌هنی خانوو كه‌فیلی دووه‌م قه‌بول ده‌كرێت به‌و مه‌رجه‌ی فه‌رمانبه‌ر بێت و له‌گه‌ل سه‌نه‌دێكی كومبیاڵه‌،به‌ڵام ئه‌گه‌ر  قه‌رزه‌كه‌ له‌‌ (20) ملیۆن دینار ئزیاتر نه‌بێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ بانكی ره‌شید له‌چه‌ند ساڵی رابردوو بریاریدا به‌پێدانی قه‌رزی (100) موچه‌ی بنه‌ره‌تی بۆفه‌رمانبه‌ران وه‌ك پێشنه‌ی خانووبه‌ره‌ .

 ن.ش