كارمه‌ندانی رۆژی ده‌نگدان پاره‌كه‌یان گه‌یشته‌ هه‌رێم

08/01/2019 - 14:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

،

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان پاره‌ی كارمه‌ندانی چاودێری‌ سه‌ر سندوق و ناوه‌نده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشته‌ سه‌رجه‌م لقه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكان هه‌فته‌ی داهاتووش ئه‌و پاره‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌كان، پاره‌ی كارمه‌نده‌كانی ڕۆژی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ 12ی‌ 5ی 2018 ئه‌نجامدرا، سه‌رجه‌می گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر لقه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانیشدا دابه‌شكراون، به‌ڵام هۆكاری دابه‌شنه‌كردنه‌كه‌ی بۆ ته‌واونه‌بونی هه‌ندێك وردبینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌چوار بۆ پێنج ڕۆژی داهاتوشدا وردبینیه‌كه‌ ته‌واو ده‌كرێت و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ش، سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ناوه‌كانیان بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی چه‌ند بانكێكی دیاریكراو ده‌توانن پاره‌كه‌یان به‌ئاسانی وه‌ربگرن.

 نزیكه‌ی 14 هه‌زار كارمه‌ند له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداربوون، بڕی پاره‌ی هه‌ر یه‌كێكیشان له‌ 200 هه‌زار دینار تا 300 هه‌زار دیناره‌.

 ر.ق