هۆكاری سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق ئاشكرابوو

چوار شەممە, 09 کانونی دووەم 2019 13:12

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی چاوه‌ڕوانه‌كراو گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازیی لێکرا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق كۆبووه‌وه‌، سێ دۆسیه‌ی داوه‌ته‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ ، له‌سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق سێ دۆسیه‌ دراوه‌ته‌ به‌رپرسانی عێراق كه‌ یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته‌ به‌ئێرانه‌وه‌ كه‌ پۆمپیۆ به‌ به‌رپرسانی عێراقی ڕاگه‌یاندوه‌، ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌‌و وڵاته‌كه‌ی سوره‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سزاكانی سه‌ر تاران.

هاوكات دۆسیه‌ی دووه‌م بریتیه‌ له‌ بونی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵی ده‌ركردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌ئارادابوو، دۆسیه‌ی سێیه‌میش په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.

ر.ق