عەسائیبی ئەهلی هەق نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بەسەردانی پەمپیۆ بۆ عێراق

پێنج شەممە, 10 کانونی دووەم 2019 06:26

 

 

فراكسیۆنی سادیقون سەر بە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بەسەردانی لەناكاوی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ عێراق.

(موحەمەد بەلداوی) نوێنەری فراكسیۆنی سادیقونی سەر بە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق نیگەرانی فراكسیۆنەكەی راگەیاند لەهەمبەر سەردانی لەناكاوی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ عێراق.

ناوبراو وتی، سەردانی بەرپرسانی ئەمریكا دەبێ لە چوارچێوەی یاسای دیبلۆماسی و نهێنی و لە ناكاو نەبێت، هۆكاری ئەو سەردانانە نازانم، پەیوەندی ئەمریكاو عێراق دەبێ بەپێی بەرژەوەندی هاوبەشی دوو وڵاتەكە بێت نەك لە درێژەی بەڕێوەچوونی خواستەكان یان بەكارهێنانی عێراق بۆ ئاژاوەگێڕی لە ناوچەكە.

ناوبراو وتیشی، ئەوە قبووڵ نەكراوەو ئێمە ئەوە قبووڵ ناكەین، هەر سەردانێك كە لە ئەو ڕێگایە بێت ئێمە قبووڵی ناكەین، هەموو بەرپرسانی جیهان دەبێ بزانن كە عێراق وڵاتێكی خاوەن سەروەریەو هیچ دەوڵەت یان كەسێك ناتوانێت زیان بگەیێنێتە سەروەرایەتی.

شایانی باسە كەدوێنێ‌ (مایك پەمپیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێكی لەناكاو گەیشتە عێراق و دواتریش هاتە هەولێرو چاوی بەرپەرسان كەوت.

 

 

ئـ . كـ