ڕۆژنامەنوسێكی كەناڵێكی ئەمریكی لەعێراق دەكوژرێت

10/01/2019 - 11:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 


ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕۆژنامەنوسێكی كەناڵێكی ئەمریكی لەعێراق كوژراوە كە شوێنەواری گوللە بە جەستەیەوە دیارە.

 


بەپێی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕۆژنامەنوسێك بەناوی سامر عەلی كە كاری وێنەگری لە كەناڵی (الحیرە العیراق) دەكرد بە كوژراوی تەرمەكەی دۆزرایەوە.

 


ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستەڕوو: تەرمی ئەو ڕۆژنامەنوسە لەسەر رێگەی گشتی لە رۆژهەڵاتی بەغدا فڕێدرابوو كە تەرمەكە شوێنەواری گوللەی پێوە دیاربووە.

 

 

 

س ب