ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە

پێنج شەممە, 10 کانونی دووەم 2019 09:10

 

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و چەند پرسێكی دیكە كۆببێتەوە.

 


كاتژمێر یەكی دوا نێوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوەو بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و خوێندنەوە و گفتوگۆی چەند پێشنیار و پڕۆژە یاسایەك دەكرێن.

 


بڕیارە لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر یاسای خزمەت و خانەنشینی سەربازی و یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزە ئەمنیەكانی ناوخۆ و پڕۆژە یاسای زیادەڕەوی نیشتەجێبوون و دابینكردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری بكرێت.

 

 

س ب