عێراق بووە ٣٧ ەمین وڵاتی جیهان لەڕووی یەدەگی زێڕەوە

پێنج شەممە, 10 کانونی دووەم 2019 10:40

 


ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ لە ئامارێكدا ڕایگەیەنێت: یەدەگی زێڕی عێراق زیاترە لە ٩٦ تەن و بەو پێیەش بێت عێراق ٣٧ەمین وڵاتی جیهان لەڕووی یەدەگی زێڕەوە.



دوێنێ چوارشەممە ئەنجوومەنی جیھانیی زێڕ ریزبەندی ئەو وڵاتانەی بڵاوكردەوە كە زۆرترین یەدەگیان لە زێڕ ھەیە و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: یەدەگی زێڕی عێراق زیاترە لە ٩٦ تەن.

 


ئەوەشی خستەڕوو: عێراق لە ریزبەندی ٣٧ەمیندایە لەنێو ١٠٠ وڵات كە رووپێوی و ئامارەكانی رێكخراوەكە دەیانگرێتەوە و لەنێو وڵاتە عەرەبییەكانیشدا عێراق پێنجەمین وڵاتە لەدوای ھەریەك لە سعوودیە، لوبنان، جەزائر و لیبیا.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ لە كۆمپانیا گەورەكانی بواری كانزاكاریی زێڕ پێكدێت و لە ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە و بارەگای سەرەكیی لە لەندەنە و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ریزبەندی یەكەمی جیھانی وەرگرتووە لە رووی یەدەگەوە كە یەدەگی ئەو وڵاتە دەگاتە هەشت ھەزار و ١٣٣ تۆن، پاش ئەویش ئەڵمانیا بە بڕی سێ ھەزار و ٣٦٩ تۆن دێت.

 

 

س ب