دزە گەورەكە دەستگیركرا

هەینی, 11 کانونی دووەم 2019 06:09

 

 

شەوی رابردوو لەسنووری پارێزگای كەركوك هێزە ئەمنییەكان دزێكی گەورەیان دەستگیركردووە، كە چەندین ئۆتۆمبێلی دزی بوو.

بەپێی زانیارییەكانی كەركوك 24، شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەكان كەسێكیان دەستگیركردووە، كە ئامۆزای عەقید (فەتاح) بەڕێوەبەری پۆلیسی حەویجە بووەو بە دزە گەورەكە ناوبانگی دەركردبوو.

هاوكات باسیش لەوەكراوە، كە ئەو دزە گەورەیە (38) ئۆتۆمبێلی دزیوەو (20) ناسنامەشی هەبووەو شەوی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی داقوق دەستگیركراوە.

 

ئـ . كـ