خانووی چەكدارەكانی حەشدی عەشایەری دەسووتێندرێت

هەینی, 11 کانونی دووەم 2019 06:22

 

 

لەسنووری ناحیەی رەشاد خانووی ژمارەیەك چەكداری حەشدی عەشایەری لەلایەن گروپێك چەكدارەوە سووتێندراوە.

بەپێی هەواڵێكی كەركوك 24، گومان براوە گروپە چەكدارەكانی داعش بن، دوێنێ‌ پێنج خانووی چەكدارەكانی حەشدی عەشایەری لەنزیك گوندی (ئەلحەمل) ی باشووری خۆرئاوای ناحیەی رەشادی باشووری كەركوك سووتێندراوە.

جێگەی باسكردنە لەو ناوچەیە گروپە چەكدارەكانی داعش چاڵاكیان زۆر بووە، ناوە ناوەش پەلاماری هێزە ئەمنییەكان دەدەن.

 

 

ئـ . كـ