بەشێكی تری سوپای ئەمریكا گەیشتە ئەم پارێزگایە

هەینی, 11 کانونی دووەم 2019 06:44

 

 

دوێنێ‌ بەشێكەی تر لە سوپای ئەمریكا هەم لەڕێگەی وشكانی و هەمیش لەڕێگەی وشكانی گەیشتوونەتە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین.

بەپێی زانیارییەكانی كەركوك 24، دوێنێ‌ بەشێكی تر لەهێزەكانی سوپای ئەمریكا لەڕێگەی وشكانی گەیشتوونەتە قەزای بێجی سنووری پارێزگای سەڵاحەدین و شەوی رابردووش فڕۆكەیەكی بارهەڵگری سوپا گەیشتۆتە بنكەی سەربازی (سینیە) ی خۆرئاوای قەزاكە.

سەردانە لەناكاوەكانی بەرپرسانی ئەمریكا بۆ عێراق ئاماژەی بوونی كۆمەڵێك گۆڕانكارین، بەڵام تاكو ئێستا ئاڕاستەی گۆڕانكارییەكان روون نین.

 

 

ئـ . كـ