هێڵێكی دزراوی نەوت دەستی بەسەردا گیرا

11/01/2019 - 11:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

درەنگانێكی شەوی رابردوو لەسنووری پارێزگای كەركوك هێڵێكی دزراوی نەوت دەستی بەسەردا گیرا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری كەركوك بڵاویكردۆتەوە، درەنگانێكی شەوی رابردوو، پۆلیسی نەوت دەستی بەسەر هێڵێكی دزراوی نەوتدا گرتووە، كە بەشێوەیەكی قاچاغ راكێشرابوو.

زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، كە هێڵی نەوتی زەمبورن هێڵێكی تری نەوتی لێدزراوەو براوەتە نێو كارگەیەكی قیر لەنزیك بازگەی تازە خورماتوو، بەشەوان دەكرێتەوەو نەوتەكەی بەشێوەی قاچاغ دەفرۆشرێت.

 

ئـ . كـ