حەلبوسی لەسەردانی 3 شاندی عێراقی بۆ ئیسرائیل دەكۆڵێتەوە

11/01/2019 - 13:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق فەرمانیداوە تاكو لێژنەیەكی تایبەت لێكۆڵینەوە لە دەنگۆی سەردانی لێژنە عێراقییەكە بۆ ئیسرائیل بكات.

فورات نیوز بڵاویكردۆتەوە، سەرچاوە عێراقییەكان ڕایانگەیاندووە (موحەمەد حەلبوسی) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق فەرمانیداوە تاكو لێژنەیەكی تایبەت لێكۆڵینەوە لە دەنگۆی سەردانی لێژنە عێراقییەكە بۆ ئیسرائیل بكات.

ئەمەش لە حاڵێكدایە كە پێشتر سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ڕایانگەیاندبوو، كە لێژنەیەكی عێراقی سەردانی ئیسرائیلی كردووە تاكوو دانووستان لەگەڵ ئیسرائیل بكەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیش هەفتەی رابردوو ئاشكرای كردبوو، كە سێ‌ لێژنەی (15) كەسی عێراقی ساڵی رابردوو سەردانی تەلئەبیبیان كردووە.

 

 

ئـ . كـ