حەشدی شەعبی دەكەوێتە باری تەنگەتاوی

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 05:38

 

 

بەهۆی ناكۆكی و ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەكان و باڵادەست بوونی میلیشیا چەكدارەكان لە عێراق، شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكا ڕێگەی نیشتنەوەی لەفڕۆكەخانەی بەغدا پێنەدراوە.

بەپێی هەواڵێكی كەركوك 24، شەوی رابردوو فڕۆكەخانەی نێو دەوڵەتی بەغدا ڕێەی نەداوە فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكی بنیشێتەوە، ئەوەش بۆتە مایەی دروست بوونی پەشێوی.

بەپێی هەواڵەكە دوای ئەو ڕووداوە، هێزە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لەدەوروبەری شاری بەغدا كەوتوونەتە باری تەنگەتاوی و ئامادەباشییەوە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتری ئەو رووداوە ئاشكرا بكرێت.

 

 

ئـ . كـ