ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 07:45

 

ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی باڵەخانەییەك لە بەغدا و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێكی تر دەكرێت.

 

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 12ی كانوونی دووەمی 2019 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی باڵەخانەی بێسەرپەرشتان لە بەغدا.


هەروەها لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای كۆمەڵگەی زانستی و پرۆژە یاسای بەڕێوەبەری دارایی و یاسای تاوانە ئەلیكترۆنییەكان و یاسای سندوقی بەدەستهێنانەوەی پارەكانی عێراق، دەكرێت.

 

 

 

س ب