كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەیەك فەرمانبەر دادەمەزرێنێت

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 07:57

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: كۆمسیۆن پێویستی بەفەرانبەر هەیە و لەئەگەری دانەمەزراندنی فەرمانبەر ناچارن بەشێوەی گرێبەست فەرمانبەر دابمەزرێنن.

 

ڕزگار حەمە جێگری بەڕێوبەری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: كۆمسیۆن لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، داوای دەمەزراندنی ژمارەیەك فەرمانبەری كردووە بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.


ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا ئامادەكاری كراوە بۆ دامەزراندنی ژمارەیەك لە فەرمانبەران و بە پێی پێویستی ئۆفیسی شارەكان بۆ چاودێریكردنی باشتری حزب و لایەنە سیاسیەكان بەتایبەتی لە دوای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانەوە.


ڕزگار حەمە ووتیشی: لەدوای پەسەندكردنی بودجەی عێراق ئەو كات حكومەت وەڵامی داواكارییەكەیان دەداتەوەو لە ئەگەری دانەمەزراندنی فەرمانبەری دیكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئەوان ناچار دەبن بە گرێبەست فەرمانبەر دابمەزرێنن.

 

 

 

س ب