باوكێك كچ و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت

شەممە, 12 کانونی دووەم 2019 14:16

 

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ربه‌لا ئاشكرای كردوه‌ ،كه‌سێك  ده‌ستگیر كراوه‌ به‌هاوكاری كوره‌كه‌ی  هه‌شت مانگ به‌ر له‌ ئێستا كچ و هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتوه.

 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ربه‌لا هاتوه‌ ، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان توانرا باوكێك ده‌ستگیر بكه‌ن به‌هاوكاری  كوره‌كه‌ی ، هه‌شت مانگ به‌ر له‌ ئێستا هه‌ڵساون به‌كوشتنی هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی ، دواتر ته‌رمه‌كانی له‌دووری شار شاردۆته‌وه‌ .

پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام دراوه‌ دوای كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ ، توانراوه‌ لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند پێك بهێندرێت  دواتر هه‌ردوو تاوان بار ده‌ستگیر بكه‌ن ، هه‌ردوو ته‌رمه‌كه‌ ده‌ربهێندرێت و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی بكرێن ، له‌ ئێستادا تاوه‌نباره‌كان ره‌وانه‌ی دادگای نه‌هێشتنی تاوان كراون