بودجه‌ی 2019 تێده‌په‌رێنرێت

13/01/2019 - 15:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات ، سەرجەم ئامادەكاریەكانی پرۆژەیاسای بودجە تەواوبون و ئامادەیە بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا تێپەڕێنرێت، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان نیه‌ .
میساق حامدی ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : ئەنجومەنی نوێنەران سەرجەم گۆڕانكاریەكانی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەی تەواو كردوە و ئامادەیە بۆئەوەی لەم هەفتەیەدا پێشكەش بكرێت و تێپەڕێنرێت، وه‌ پرۆژەیاسای بودجە، پرۆژەیەكی وەبەرهێنان نییە و لەئاست خواستەكاندا نییە، بەشێوەیەكی تایبەت داڕێژراوە بۆئەوەی ئەمساڵ توشی قەیرانی دارایی نەبین بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە.
ئەندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ، داواكاریه‌كانی  نوێنەرانی بەسڕە لە پرۆژەیاساكەدا گرەنتی كراوە بەتایبەتی لەبڕی پترۆ دۆلاردا، هەروەها (50%) ی داهاتی خاڵە سنوریەكان بۆ ئەو پارێزگایە دابینكراوە، باجی سەرجەم ناوەندەكانی تەندروستیش لابراون.

 ن.ش