داعش هێرش دەكاتە سەر پۆلیسی فیدراڵی

15/01/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لەسنووری شاری خانەقین گروپە چەكدارەكانی داعش جموجۆڵیان بەرفراوان بووەو جارێكی تر هێرشێكیان كردۆتە سەر پۆلیسی فیدراڵی.

بەپێی هەواڵێكی كەركوك 24، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە گوندی (موحەمەد شێرك) لەقەزای خانەقین و شەڕو پێكدادانی تووند بەرپا بووە.

زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، كە شەڕو پێكدادانێكی تووند بەرپا كراوە، بەڵام هیچ زانیارییەكان نییە لەبارەی زیانەكانی.

 

 

ئـ . كـ