حەشدی شەعبی دەكەوێتە نێو بۆسەی چەكدارانی داعش

16/01/2019 - 08:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

درەنگانێكی شەوی رابردوو لەگوندی (حەوتی نیسان) ی سەر بەناحیەی ڕەشاد بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی میلیشیا شیعەكان دەتەقێتەوە بەهۆیەوە حەوت چەكداری میلیشیا شیعەكان بریندار دەبن بەناوەكانی: 

1. حوسێن ریسان سەعدون – لەدایك بووی (1990)
2. عەلی موسلیح ئەجغیر – لەدایك بووی (1993)
3. جەمال فەواز جەراد – لەدایك بووی (1988)
4. یاسر ساڵح سەبهان – لەدایك بووی (1991)
5. جەمال شەهاب حەمید – لەدایك بووی (1995)
6. لوئەی ئەحمد سەلیم – لەدایك بووی (1989)
7. حوسێن موحسین عەباس – لەدایك بووی (1997)

بریندار دەبن ڕەوانەی نەخۆشخانەی كۆماری شاری كەركوك دەكرێن و لەكاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو نەخۆشخانە داوا لەچەكدارە میلیشیا شیعەكان دەكرێت چەكەكانیان ڕادەستی پرسگە بكەن، بەڵام ئامادە نەبوونە چەك ڕادەست بكەن و شەڕە تەقە لەنێوان میلیشیا شیعەكان و هێزی دژە تیرۆری عێراق دروست دەبێت و دوو چەكداری میلیشیا شیعەكان بریندار دەبن دواتریش ژمارەیەك لەو چەكدارانە لەلایەن هێزی دژە تیرۆری عێراق دەست بەسەر كران.

 

 

ئـ . كـ