ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

16/01/2019 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوەو خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەك بكات.

 


بەپێی كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای سندوقی گەڕاندنەوەی سامانی عێراق و پرۆژەیاسای هەمواری یاسای كۆمپانیاكان و چەند پرۆژە یاسایەكی دیكە دەكرێت.

 


جێگەی ئاماژە بۆكردنە پڕۆژە یاسای بودجە و تەواوكردنی كابینە نوێیەكەی حكومەتی عێراق لە كارنامەی دانیشتنەكەدا نییە.

 

 

 

س ب