له‌م ناوچه‌یه‌ مه‌ترسیدار ترین سیخوری داعش ده‌ستگی ركرا

16/01/2019 - 16:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

له‌ راگه‌یانرداوێكدا به‌شی هەواڵگری سەربازی ڕایدەگەیەنێت، مەترسیدارترین سیخوڕی رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەستگیرا.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌شی  هەواڵگری سەربازی عیراق ئاشكرای كردوه‌، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە بارەگای فیرقەی 10، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری لیوای(40) پیادە، توانراوه‌ یەكێك لە مه‌ترسیترین و گرنگترین سیخوری تیرۆرستی داعش دەستگیربكەن، كە كاری لەگەڵ ئه‌م رێكخراوه‌ كردووە و بەرپرسی عەشایەرە عیراقییەكانی ناو داعش بووە لە ڕومادی.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتوه‌، ئەو كەسە زانیاریی لەبارەی عەشایەرەكان و جموجۆڵی ئەندامەكانی ئەو عەشایەرانەی دەگەیاند و پڕوپاكەندەشی بۆ بیر و كاروكردەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەكرد، بە تایبەت لە ناحیەی محەمەدی سەر بە ڕومادی.

به‌شی هه‌واڵگری سه‌ربازی باس له‌ پرۆسه‌ی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ی ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت ، پڕۆسەی دەستگیركردنەكە بە پشتبەستن بووە بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان لەبارەی شوێنەكەی لە ناوچەی تەرابشەی ڕومادی، وێڕای سیخوڕیەكەی بۆ داعش، پێشتر بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، لەلایەن دادگاوه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆده‌رچوبوو.

 ن.ش