ماڵی پۆلیسێك تەقێندرایەوە

17/01/2019 - 08:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

درەنگانێكی شەوی رابردوو خانووی پۆلیسێك لەنێو شارۆچكەی دوزخورماتوو تەقێندرایەوە.

بەپێی هەواڵێكی كەركوك 24، شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز بیستراوەو دواتر دەركەوتووە، خانووی پۆلیسێك بووە بەناوی (شاهێن سەمین) و لەلایەن نەناسراوانەوە تەقێندراوەتەوە.


بەپێی زانیارییەكان، خانووەكە كەوتۆتە گەڕەكی ناوكۆچك و پۆلیسەكەش هاوڵاتییەكی توركمان بووە.

 

ئـ . كـ