ئاگر لەباڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق كەوتەوە

17/01/2019 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی



ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگرێك لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق ناوەڕاستی بەغدا كەوتووە و تاوەكو ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

 


بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لەمیدیاكانی توركیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگر لە نهۆمێكی باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا كەوتووەتەوە.



لەئێستادا هەوڵەكانی تیمەكانی بەرگری شارستانی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و كوژاندنەوەی ئاگرەكە بەردەوامە بۆ ئەوەی ئاگرەكە بۆ نھۆمەكانی دیكە پەرەنەسێنێت.

 

تاوەكو ئێستا هۆكارەكانی دروستبونی ئاگرەكەو زیانەكانی ڕوداوەكە ئاشكرا نەكراوە.

 

 

 

 

س ب