وێنەكان ببینن ... ئەمڕۆ لەم ناوچەیە داعش بۆردومان كرا

18/01/2019 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

دوای ئەوەی گروپە چەكدارەكانی داعش لەسنووری عێراق نزیك بوونەوە، لەسنووری پارێزگای ئەنبارەوە بەسەختی بۆردومان كراون.

لەدوو شەوی رابردوودا گروپە چەكدارەكانی داعش لنێو خاكی سوریاوە هێرشێكیان بۆ سەر ناوچەی قەسد ئەنجامدابوو، بەهۆیەوە لەناوچە سنوورییەكان نزیك ببوونەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی چەكدارانی حەشدی شەعبی بكەونە حاڵەتی تەنگەتاوی و ئەمڕۆش ناوخاكی سوریایان بۆردومان كردووە.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوكراونەتەوە، هێزە سەربازییەكانی ئۆپەراسیۆنی جەزیرە لەنێو خاكی عێراقەوە بۆردومانی بنكەو بارەگاكانی گروپە چەكدارەكانی داعشیان كردووە.

 

ئـ . كـ

 

 

 

Search Bigger