كۆرپەلەیەكی تازە لەدایك بوو لەنەخۆشخانە دزرا

19/01/2019 - 08:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

دوای لەدایك بوونی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك، كۆرپەلەیەكی تازە لەدایك بوو لەنەخۆشخانەیەكی لەدایك بوون و منداڵان دزرا.

بەپێی هەواڵێكی سۆمەرییە نیوز، دوێنێ‌ هەینی كۆرپەلەیەكی تازە لەدایك بوو لەنەخۆشخانەی لەدایك بوون و منداڵانی شاری كوت دوای چەند كاتژمێرێك لە لەدایك بوونی دزرا.

دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان كەوتوونەتە باری تەنگەتاوی و لەدەوروبەری ناوچەكە بڵاوبوونەتەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەو كۆرپەلەیە.

 

 

ئـ . كـ