داعش دزە دەكەنە نێو ئەو گوندە

19/01/2019 - 08:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لەسنووری شارەدێی داقوق، گروپە چەكدارەكانی داعش چاڵاكییەكانیان چڕ كردۆتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەدوو شەوی رابردوودا چوار هاوڵاتیان رفاندووە.

رۆژنامەنووس (موحەمد فائیق) بڵاویكردۆتەوە، گروپە چەكدارەكانی داعش دزەیان كردۆتە نێو گوندی (روبەیزە) ی خۆرئاوای شارۆچكەی داقوق و دوو هاوڵاتیان رفاندووەو دووانی تریشیان لەنێو بازگەیەكی كاتیدا رفاندووە.

جێگەی باسكردنە لەناوچەكانی باشووری كەركوك گروپە چەكدارەكانی داعش ناوە ناوە چاڵاكی لەدژی هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی حەشدی شەعبی ئەنجام دەدەن.

 

 

ئـ . كـ