بەرێوبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی، بە 5 ملیۆن دۆلارەوە هەڵهات بۆ ئەمریكا

19/01/2019 - 12:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 


میران فەرید بەڕێوبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی كە كۆتایی ساڵی 2018، بە تۆمەتی گەندەڵی لە لایەن وەزارەتی گواستنەوەوە لە پۆستەكەی دورخرایەوە، بە پێنج ملیون دۆلارەوە بەرەو واشنتن هەڵهات.


بە گوێرەی ماڵپەڕی مەداری عێراقی،  هێڵی ئاسمانی عێراقی، دوای ئەوەی میران فەرید لە پۆستەكەی دور دەخرێتەوە دەكرێتە بەڕێوبەری تەكنیكی، بەڵام لەو پۆستە دەستبەكارنابێت و وڵاتی عێراقی جێهێشتووە بەرەو وڵاتی ئەمریكا و پێنج ملیار دۆلاریشی لەگەڵ خۆیدا بردووە.


پێشتریش هێڵی ئاسمانی عێراقی، میران فەریدی بە تەواوەتی لەكارخست بەهۆی وابەستە نەبوونی بە دەوام كردنەوە.