بۆ دەستگیركردنی مافیایەك، حەشدی شەعبی هێز رەوانەی ئەم ناوچەیە دەكات

20/01/2019 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

هێزێكی زۆری چەكدارانی حەشدی شەعبی دەچنە ناحیەی ئامرلـی بۆ دەستگیركردنی گەورە مافیایەكی مادە هۆشبەركان.

ئەم گەورە مافیایە ناوی (كازم ئامرلـی) یەو چەندین هاوڵاتی دەستگیركردووە لەگوندی (بەراوچلی) بەمەبەستی دروستكردنی فشار لەسەر حكومەت تاكو چەند چەتەیەك ئازاد بكات، لەنێویاندا (حەمە ئێرانی) هەیە.

رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) نووسیویەتی، ئێوارەی دوێنێ‌ بۆ مەبەستی دەستگیركردنی ئەو گەورە مافیایە هێزێكی زۆری چەكدارانی حەشدی شەعبی ڕووەو ئامرلـی بەڕێككەوتوون و سەرەتاش ماڵی ئەو مافیایەیان گەمارۆداوەو ڕفێندراوەكانیان ئازاد كردووە.

 

 

ئـ . كـ