ڤیدیۆ ... گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تێك ئاشكرا ده‌بێت

20/01/2019 - 17:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره‌ی وه‌زراره‌تێك ئاشكرا ده‌كات ، رایده‌گه‌ینێت به‌ پشتیوانی حزبه‌كان كه‌سێك (134) ملیار دیناری وه‌زاره‌تێك  ده‌دزێت و دواتر به‌فێڵێك  ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ داده‌پۆشن .

(كازم سه‌یادی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ فزیۆنی، دۆسێیه‌كی گه‌نده‌ڵى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت: كه‌ كه‌سێك له‌ پارێزگاى به‌سڕه‌( 134) ملیار دینارى مووچه‌ى چاودێری خێزانى دزێت و  حزبه‌ شیعه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ دابپۆشن، هه‌ستان به‌دروستكردنى گۆڕێك بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى پاره‌كه‌ى دزیوه‌ و وه‌فاتنامه‌شیان بۆ ده‌ركرد.

سه‌یادی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، به‌رپرسانى حزبه‌كان ئێستا سه‌ردانى گۆڕه‌كه‌ ده‌كه‌ن و بۆى ده‌گرین، تۆمه‌تباره‌كه‌ش له‌ ئه‌بوزه‌بی  دانیشتووه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی شیعه‌  به‌ڵێن به‌ پێشكه‌ش كاره‌كه‌ ده‌دات وێنه‌یه‌كی قه‌بره‌كه‌ی بۆبنێرێت ،كه‌ به‌رپرسه‌ شیعیه‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن. 

 ن.ش

 

ڕەنگاڵە