داوا دەكرێت لێكۆڵینەوە لە دزینی نەوتی عێراق لەناو خاكی توركیا بكرێت

21/01/2019 - 10:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە دزینی نەوتی عێراق لە ناو خاكی توركیا دەكات كە نازانرێت كە بردنی ئەو نەوتە بە ئاگاداری حكومەتی توركیا یا نا.

 


غالب محمد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆكی هەواڵگری عێراقی كردووە، ڕایگەیاند: سیدیەكتان هاوپێچ دەكەین كە ڤیدۆیەكی تێدایە لەسەر بردنی نەوتی عێراق لە ناو وڵاتی توركیا لە ڕێگەی كونكردنی بۆری گواستنەوەی نەوتی عێراق و دانانی بوریكی بچووك بە گواستنەوەی ئەو نەوت بۆ شوێنێكی نادیار.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە: نازانرێت كە بردنی ئەم نەوتە بە ئاگاداری حكومەتی توركیا یانە، بۆیە داوا دەكات بەدواداچوون بكرێت بۆ ڕاست و درووستی ئەم بە تاڵان بكردنەی نەوتی عێراق .

 

 

 

س ب